مرۆڤ و به‌رپرسیارێتى به‌رامبه‌ر به‌ئه‌وانى تر
خواى گه‌وره له‌ئایه‌تێكدا باسی له‌به‌رپرسیارێتی مرۆڤی باوه‌رِدار ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌خۆی و خێزانه‌كه‌ى وه‌ك ده‌فه‌رموێت : {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً }، ،ئه‌م به‌رپرسیارێتیه چه‌ندین بوارى گرنگی له‌خۆیدا كۆكردۆته‌وه له‌وانه:
یه‌كه‌میان به‌رپرسیارێتی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌خۆى، دووه‌میان كه ژن و پیاو ده‌گرێته‌وه له‌خێزاندا كه كورِه‌كان و كچه‌كان و نه‌وه‌كانی ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه، هه‌ركه‌سێك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ركه‌سێك بێت به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ری، ده‌بێت هه‌موو مرۆڤێك ته‌واوی هه‌وڵه‌كانى بخاته‌گه‌ر بۆ پاراستنی نه‌وه‌كانى له‌دنیا و دوا رِۆژدا، مناڵه‌كان له‌سه‌ر سروشتی چاكی خواناسی له‌دایك ده‌بن، به‌ڵام دایك و باوك به‌رپرسیارن له‌وه‌ی كه‌ده‌بن به‌مه‌سیحى یان جوله‌كه یان ئاگر په‌رست و بێ باوه‌رِ ، ئه‌گه‌ر مناڵ كورِ بێت یان كچ لابدات ئه‌وا به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی دایك و باوك.
ته‌نیا كاتێك نه‌بێت كه‌ئه‌و هه‌موو هه‌وڵێكی له‌گه‌ڵدا بدات به‌ڵام بێ سود بێت ئه‌وكاته‌ش وه‌ڵامی رِونی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌خواى گه‌وره، له‌كاتێكدا كه‌هه‌ریه‌كه‌مان به‌ته‌نیا له‌به‌رده‌میدا ده‌وه‌ستین یان له‌به‌رامبه‌ر فریشته‌كاندا له‌شوێنی تردا كه‌پرسیارمان لێ ده‌كرێت .
هه‌ڵبژاردنی ئیسلام :
ئه‌مه به‌رپرسیارێتیه‌كی گرنگه، چونكه مناڵه‌كان به‌سروشت پاك و بێگه‌ردن و ئیسلامیان خۆش ده‌وێت، ئه‌گه‌ر رِوو له فیكرێكی تر بكه‌ن، ئه‌وه ناته‌واویه‌كه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ بوارى په‌روه‌رده‌یی و پشت گوێ خستن، ئه‌مه‌ش بۆ خراپی مامه‌ڵه‌كردن و هاورِێیه‌تی ده‌گه‌رِێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه به‌رپرسیاریه‌تی دایك و باوكه كه‌نه‌هێڵن مناڵه‌كانیان توشی ئه‌و گرفتانه ببن، ده‌بێت دایك و باوك چاودێری مناڵه‌كانیان بكه‌ن و له‌خه‌می په‌روه‌رده‌یاندا بن و هه‌موو هۆكارێكی نوێ به‌كاربهێنن له‌گه‌ڵیاندا هه‌تا مرۆڤێكی چاكه خوازیان لێ دروست ببێت .
به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵاتداران :
جۆرێكی تر له‌به‌رپرسیارێتی بریتیه له‌به‌رپرسیارێتی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رِێوبه‌رو به‌رپرسه‌كان به‌رامبه‌ر به‌خواى گه‌وره‌و رِێنمایی گه‌له‌كانیان به‌ره‌و چاكه‌خوازی بكه‌ن، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان به‌به‌رپرسیار بزانن به‌رامبه‌ر به‌قه‌یران و گرفتی گه‌له‌كانیان، عومه‌رى كورِی خه‌تاب به‌جوانی ته‌عبیرى له‌م به‌رپرسیارێتیه ده‌كرد وه زۆربه‌ى جار ده‌گریا له‌ترسی خواى گه‌وره كه‌نه‌یتوانی بێت مافی گه‌لانی ژێر ده‌ستیان بده‌ن .
عومه‌رى كورِى خه‌تاب رِۆژانه ده‌چووه بازارِ تا شێوازی ژیانی خه‌ڵك ببینێت، ئه‌گه‌ر له‌بازارِدا بیبینیایه كه‌سته‌م له‌ئاژه‌ڵێك ده‌كرێت ده‌ست به‌جێ به‌رگری له‌مافی ئه‌و ئاژه‌ڵه ده‌كرد كه‌سته‌می لێ كراوه و مافه‌كه‌ى بۆ ئه‌گه‌رِانده‌وه و ئه‌گه‌ر پێوست بوایه داوای دابین كردنی خۆراك و ده‌رمانی پێویستی بۆ ده‌كرد، ئه‌مه به‌رپرسیارێتی رِاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانه، ده‌بێت ئاگای له‌ژیان و گوزه‌رانی گه‌له‌كه‌ی بێت، هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه‌له‌خۆشترین ژیاندا بژین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو مافه‌كانیان بۆ جێ به‌جێ بكات و سته‌میان لێ نه‌كات و ماڵ و سامانیان به‌فێرو نه‌دات، ده‌بێت به‌رپرس خۆى به‌به‌رپرسیار بزانێت به‌رامبه‌ر به‌خواى گه‌وره چونكه له رِۆژی دوایدا پرسیارى لێ ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو كه‌مته‌رخه‌میه‌ك ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رپرسیار بێت له‌یه‌ك كه‌سیش ده‌بێت مافه‌كانى به‌ته‌واوه‌تی پێ بدات، پێغه‌مبه‌رى خوا له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت (كلكم راع وكلكم مسؤول عن رعيته) ئه‌مه‌ش مانای وایه كه‌به‌رپرسیارێتی شتێكی گشتی یه‌و به‌رامبه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تیه .
به‌رپرسیارێتی (حسبه) .
به‌رپرسیارێتی سێیه‌م له‌بوارى كۆمه‌ڵایه‌تی دایه كه‌له‌شه‌ریعه‌تدا به (حسبه) ناسراوه، ئه‌مه‌ش مانای بوونی به‌رپرسیاریه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتییه، واته هه‌موو مرۆڤێك به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر براكه‌ى، ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته دروست كردنی ئارامیه‌كی گشتی جیهانی چونكه هه‌موو جیهانی ووڵاتان و گه‌لان په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه ئێستاش جیهان وه‌ك گوندێكی بچوكی لێ هاتووه، پێغه‌مبه‌رى خوا نموونه‌ی جیهانی وه‌ك كه‌شتیه‌ك باس ده‌كات كه هه‌موو مان له‌ناویداین :
مَثَلُ الْقَائِمِ عَلَى حُدُودِ اللَّهِ وَالْوَاقِعِ فِيهَا، كَمَثَلِ قَوْمٍ اسْتَهَمُوا عَلَى سَفِينَةٍ، فَأَصَابَ بَعْضُهُمْ أَعْلاهَا وَبَعْضُهُمْ أَسْفَلَهَا، فَكَانَ الَّذِينَ فِي أَسْفَلِهَا إِذَا اسْتَقَوْا مِنَ الْمَاءِ، مَرُّوا عَلَى مَنْ فَوْقَهُمْ، فَقَالُوا لَوْ أَنَّا خَرَقْنَا فِي نَصِيبِنَا خَرْقًا، وَلَمْ نُؤْذِ مَنْ فَوْقَنَا، فَإِنْ يَتْرُكُوهُمْ وَمَا أَرَادُوا هَلَكُوا جَمِيعًا، وَإِنْ أَخَذُوا عَلَى أَيْدِيهِمْ نَجَوْا وَنَجَوْا جَمِيعًا»
چونكه كه‌شتیه‌كه‌یان به‌ئارامی ده‌گاته كه‌نار، یان كون ده‌بێت هه‌موومان تیایدا نوقم ده‌بین .ئه‌مه بۆ حاڵه‌تى ژیانی دنیایه، كه‌هه‌مووی تووشی هه‌ژاری و نه‌بوونی و نه‌خۆشی و دواكه‌وتووی و تاوانكاری ده‌بین، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌به‌رپرسان هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی نه‌كه‌ن یان به‌دیووی دووه‌مدا ده‌توانن ژیانێكی ئارام و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی دابین بكه‌ن .
پابه‌ند بوون به‌یاسا :
به‌رپرسیارێتی كایه‌یه‌كی گشتیه، نابێت هیچ كه‌سێك بڵێت من خاوه‌ن ئازادی بێ سنورم چونكه سنورى ئازادی تۆ تائه‌و شوێنه‌یه كه‌ئازادی یه‌كێكی تر ده‌ست پێ ده‌كات، له‌كاتیًكدا كه‌تۆ له‌ووڵاتێكدا ده‌ژی پێویسته تۆ پابه‌ندی یاسا و رِێساكانى ئه‌و ووڵاته بێت، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌یت ده‌بیته گرفت بۆ به‌رامبه‌ره‌كانت و كه‌مته‌رخه‌م له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و له‌وانه‌یه توشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ببێت، به‌رامبه‌ر به‌یاساكانی خواى گه‌وره‌ش هه‌مان شته، به‌ڵام لێپێچینه‌وه‌ی خواى گه‌وره بۆ رۆژی دواییه، ده‌بێت خۆمان له‌تاوانكاری و سه‌رپێچی یاسا‌و فه‌وزا بپارێزین، چونكه دوایی هه‌موومان توشی شوێنكاره خراپه‌كان ده‌بین {وَاتَّقُواْ فِتْنَةً لاَّ تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنكُمْ خَآصَّةً }لێره به‌رپرسیارێتی گشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ست پێ ده‌كات (من رأى منكم منكرا فليغيره بيده، فإن لم يستطع فبلسانه، فإن لم يستطع فبقلبه، وذلك أضعف الإيمان )، ، هه‌ركاتێك گه‌له‌كه‌مان توانی ئه‌و به‌رپرسیارێتیانه به‌باشی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت له‌بوارى خود و خێزان و پشان ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسان و هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتی كۆمه‌لاَیه‌تی ئه‌وا كه‌شتیه‌كه‌مان ده‌گاته كه‌نارى ئارامی و به‌ژیانێكی خۆش ده‌ژین .
* ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان