دكتۆر عەلی قەرەداغی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا جەمیل عەلی ده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دكتۆر عەلی قەرەداغی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا جەمیل عەلی ده‌كات

بەبۆنەی كۆچی دوایی زانای ناوداری هەرێمی كوردستان مامۆستا مەلا جەمیل ،سەرۆكی رابیتەی ئیسلامی كورد پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەكەیان دەكات.

دكتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆكی رابیتەی ئیسلامی كورد پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستای كۆچكردوو مامۆستا جەمیل عەلی دەكات و رایدەگەیەنێت :جەنابی مامۆستا مەلا جەمیل راستگۆیانە لەخزمەتی قورئان و قوتابیانی تەحفیز و فێرخوازانی زانستی شەرعیدا تەمەنی بەرێكرد.

سەرۆكی رابیتەی ئیسلامی راشیدەگەیەنێت : لێپرسراوێكی دڵسۆز و هیمەت بەرزی خزمەت بەقورئان و رێكخراوی اقرأ بوو، هەر لەسەرەتاوە هاوكارێكی بەهێزی سەرۆكی رابیتەی خێرخوازی بوو لەدامەزراندنی مدارسی فێركردن و لەبەركردنی قورئانی پیرۆز.

 

دەقی پرسەنامەكە/

پرسەنامەیەك لەدكتۆر عەلی قەرەداغیەوە بۆ بنەماڵەی مامۆستا(مەلا جەمیل عەلی)

بسم الله الرحمن الرحیم

{مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَي نَحْبَهُ ؤمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ ؤمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا}

بەڕێزان/ بنەماڵەو كەس و كاری مامۆستا (مەلا جەمیل عەلی)

بەڕێزان/ سەرجەم خزمانی خۆشەویست

بابەت: پرسەنامە

بەدڵێكی خەمبارو رازی بەقەدەری خوای باڵا دەست، هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا( مەلا جەمیل عەلی) زانای ناوداری شاری هەولێرو كوردستانمان پێگەیشت.

بەناوی خۆم و دەستەی كارگێڕی باڵاو سەرجەم بەڕێوەبەرو كارمەندانی رێكخراوی رابیتەی خێرخوازی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستە دەكەین.

جەنابی مامۆستا مەلا جەمیل راستگۆیانە لەخزمەتی قورئان و قوتابیانی تەحفیز و فێرخوازانی زانستی شەرعیدا تەمەنی بەرێكرد.

لێپرسراوێكی دڵسۆز و هیمەت بەرزی خزمەت بەقورئان و رێكخراوی اقرأ بوو، هەر لەسەرەتاوە هاوكارێكی بەهێزی سەرۆكی رابیتەی خێرخوازی بوو لەدامەزراندنی مدارسی فێركردن و لەبەركردنی قورئانی پیرۆز.

خوای گەورە لەفیردەوسدا بیحەوێنێتەوەو لەگەڵ پێغەمبەران و شەهیدان و صالحیندا كۆی بكاتەوە. دواناخۆشیمان بێت.

{ إِنَّا لِلّهِ ؤإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ }

د. عەلی شێخ محی الدین قەرەداغی

سەرۆكی رابیتەی ئیسلامی كورد

18-7-2020

 

هه‌واڵی گرنگ